بانگهێشتن
چه‌ن رۆژ دوای ئه‌و بانگهێشتنه‌ی "ئیسڕافیلی"، کاتێک بابه‌جان خه‌ونه‌که‌ی دوێنێشه‌وی بۆ کوێخا ده‌گێڕایه‌وه، که چۆن "پیرمحه‌مه‌د" ده‌ستی ناوه‌ته گه‌رووی بیخنکێنێ. ئه‌ویش په‌له‌قاژه‌ی کردبوو، بیستبوویان خه‌ڵک ده‌قیژێنن "میرزا مردووه". ورده ورده هه‌موویان له به‌ر درگای میرزادا، که له خوارووی گونده‌وه، له نێو داربی و چناره‌کاندا ون ببوو، کۆ ببوونه‌وه. سیمایان پڕ بوو له ترسێکی کوشه‌نده و، بیریان له‌وه ده‌کرده‌وه بڵێی پیرمحه‌مه‌د چی له‌وان بکا؟ چ به‌ڵایه‌کیان به سه‌ر بێنێ؟
درێژه‌ی بابه‌ت
رایه‌ڵی نێردیوانێک
ئه‌و رۆژهپێنجشهممه بوو.ده‌مویست بچمه‌وه شار. ئه‌مه کاری زۆربه‌ی پێنجشهممانهم بوو. ته‌مام گرتبوو زوو بچم و بگه‌ڕێمه‌وه. به‌یانێکی سارد، تۆخه به‌فرێک به سه‌ر بهفرهبهسهری کۆندا باریبوو. هه‌وه‌ڵ که‌س بووم رچه‌م ده‌شکاندوو ده‌رده‌که‌وتم. هیچکه‌س به دهرهوهنهبوو. قاز و مراویه‌کانی ئاوایی به په‌له به‌ره‌و کانی و ئه‌ستێری به‌ر ماڵان داده‌گه‌ڕان، ئه‌وانیش وه‌ک من له هاتوچۆی بێوچانی ئه‌م ڕێگایه قه‌ڵس بوون، یان من هه‌ستم ده‌کرد زۆر قه‌ڵس و وه‌ڕه‌ز به‌ڕێگادا ده‌ڕۆن. له‌م بیرانه‌دا بووم که ده‌نگێک وه‌خۆی هێنامه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت
سێروانتێس، یان ره‌خنه‌ی خوێندنه‌وه
کاڕلۆس فۆئێنتێس
( ۴ )
ئه‌زقه‌زا ئه‌م پیاوه شه‌ڕانییه مه‌حكووم به سه‌وڵ لێدان له ناو كهشتیهكاندا، دهڵاڵبازی درۆزن، گینێس دێ پاسامۆنته، مه‌شهوور به گنیسیلۆدی پاڕاپیلا، مه‌شهوور به وه‌ستا پیدڕۆ، كتێبێك له‌مه‌ڕ ژیانی خۆیه‌وه ده‌نووسێ. دۆن كیشۆت ده‌پرسێ: "ئه‌رێ كتێبه‌كه ته‌واو بووه؟" گینێس جواب ده‌داته‌وه: "چۆن ده‌بێ ته‌واو بووبێ، مه‌گه‌ر ژیانی من ته‌واو بووه؟"
درێژه‌ی بابه‌ت
ترازان له زه‌مان و وه‌همی مانا
خوێندنه‌وه‌ی: "ئه‌و ڕۆمانه دوور و درێژه‌ی كۆتایی نایه و نایه و نا..."
نووسینی: حوسێن شێربه‌گی
"سه‌ره‌تا وشه بوو، وشه لای خودا بوو، وشه خودا بوو."
له ئه‌ساتیر و ئایینه ڕه‌مزییه‌كان، وشه (لۆگۆس) ڕه‌مزێكی به‌رین و قودسی هه‌یه كه ئه‌توانێ له خۆیدا هه‌ڵگری ته‌واوی ڕه‌مزه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی مرۆڤ بێ. ئه‌م وشه‌یه وه‌ك ئاڵقه‌یه‌كی ون‌بوو هه‌میشه ئاره‌زووی مرۆڤی ماناگه‌ڕه و مرۆڤ ئه‌یهه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌م لۆگۆیه كه نه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕه‌مزه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی ئافراندنیشه، په‌یا بكا. به‌ڵام له ڕاستیدا لۆگۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕه‌مزی پێواری ئافراندن چاوی لێ بكرێ، له خۆیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه كه هه‌میشه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی سه‌رلێشێواوی و ئاڵۆز بوونی هه‌موو هه‌وداكانی مانا. یانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه له ئاخری ساته‌كانی دیتنه‌وه‌ی ڕه‌مزی به‌رین، كارێك ده‌كات كه مرۆڤ نه‌توانێ ئه‌م كۆده نه‌هاییه ببینێته‌وه و تووشی سه‌رگه‌ردانی مانایی بێت. به جۆرێك كه له ئاكامدا ته‌نیا چه‌ن بڕگه‌ی جیاوازی ڕیواییمان سه‌باره‌ت به‌م مانا به‌رینه ده‌س ده‌كه‌وێ كه هیچیان ناتوانن له ئاكاما ئیماژی ئه‌م پازێله ئاڵۆزه بێننه‌وه سه‌ر یه‌ك. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه شێوه‌ی فۆرمی ڕه‌وایی چیرۆكی "ئه‌و ڕۆمانه دوور و درێژه‌ی كۆتایی نایه و نایه..." دروس ده‌كا.
درێژه‌ی بابه‌ت